ڕۆژنامەیەکی ئێران: پێویستە بۆ تۆڵەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا بنکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بکرێتە ئامانج

رۆژنامەیەکی ئێران بڵاویکردووەتەوە" تاران دەتوانێت بۆ تۆڵەکردنەوە لە کوژرانی حەسەن نەسروڵا، بنکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بکاتەئامانج".

رۆژنامەی کەیهانی ئێران کە سەر بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامییە، ئەمڕۆ لە وتارێکدا ڕایگەیاند" پێویستە ئێران و بەرەی مقاوەمە  بنکەکانی ئیسرائیل لەناوچەکەدا و لەو وڵاتانەی دەوروبەری ئێران کە لاوازترن بە ئامانج بگرێت".

رۆژنامەکە هۆشداریش دەدات لەوەی، پێویستە ئەو وڵاتەنەی وا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن باجی ئەو پشتیوانییە بدەنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، یەکێکی تر لە ڕێگاکانی ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل هێرش کردنە سەر ئەو کەشتیانەی کە خۆراک و کەلوپەل بۆ ئیسرائیل دەگوازنەوە بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە یارمەتی حوسییەکانی یەمەن بدرێت.

لای خۆشیەوە 
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە شەڕ ناترسین و شەڕیشمان ناوێت، بەڵام ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئاسایشی نیشتمانیمان وەڵامی توندمان بۆی دەبێت و دەست و قاچی دەبڕینەوە".

ڕاشیگەیاند" ئێمە بە دروشم کار ناکەین و بە کردار نیشانی دەدەین، لە رابردوشدا نیشانمان داوە کە هەر هێرشێک سنورەکان و ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسیەوە بە توندی بەرامبەری دەوەستینەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش کۆماری ئیسلامی چەند هێرشێکیان بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بیانوی بونی بنکەکانی مۆسادی ئیسرائیل ئەنجام دابو سەرەرای ئەوەی بەرپرسانی هەرێم بەردەوام بونی هەر جۆر بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم ڕەتکردەکەنەوە.



PM:05:26:30/09/2024