ئاسایشی هەرێم (هەولێر) دەربارەی شەڕەتەقەکەی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" (شاڵاوی کۆسرەت رەسوول) بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە".
راگەیەنراوی ئاسایشی هەولێر :
(شاڵاوی کۆسرەت رەسوول) بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە، لەلایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیان گوتراوە کە پرسەکە بەجێبهڵێت و رەزامەندنەبوون لەسەر سەردانەکەی، چونکە لە رابردوو دا دوو کەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی شاڵاو شەهید کراون، بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان.
پاسەوانەکانی شاڵاو بەبێ گوێدانە هیچ رێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە هێرشیان کردووەتەسەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە. لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە گوللەی پاسەوانەکانی شاڵاو بریندار کراوە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە و لەم کارەنایاساییە بەشداربونە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەو".