لیوا قەهار سابیر عەلکە لەبارەی شەڕەکەی لەگەڵ پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" شاڵاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه دروست بكه‌ن".
لیوا قەهار سابیر، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو كات له‌گه‌ڵ ئه‌من و ئارامی شاری هه‌ولێرداین و شاڵاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه دروست بكه‌ن ده‌نا باش ده‌زانن تازیه‌كه هی پارتیه و هی بنه‌ماڵه‌ی سابیر عه‌لكه‌یه چۆن ده‌بێ بچنه پرسه‌كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه نه‌بێت".
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەمشێوەیەیە:
ڕونکردنەوەیەک لەلایەن لیوا قەهار سابیر عەلکە
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی ٣٠ /٩ /٢٠٢٤ له مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی له كاتی به‌رێوه‌چونی پرسه‌ی مامۆستا تۆفیق مه‌نتك كه پرسه‌كه هی عه‌شیره‌تی مه‌نتكه و پرسه‌ی پارتیه‌كان بوو له‌و كاته‌دا شالاو كۆسره‌ت ره‌سول كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیه هاته پرسه‌كه و به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه زیاتر له‌وه ده‌چوو بۆ ئاژاوه هاتبێ نه‌وه‌كو سه‌ردانی پرسه ئێمه‌ش كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدین و شه‌هید سابیر عه‌لكه و شه‌هید ره‌شید عه‌لكه به ده‌ستی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی شه‌هید كراون له‌به‌ر رێزمان بۆ پرسه‌كه‌مان سه‌ره‌تا شوێنی دانیشتنیشمان بۆ شالاو ئه‌و خه‌لكه‌ی له‌گه‌لی بوون دیاری كرد به‌لام هه‌ردیاربو كه ئه‌وان به مه‌به‌ستی ئاژاوه هاتبون تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بده‌ن و ئیدی شه‌ڕ و گرژی دروستبو و شالاو و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاژاوه نانه‌وه ده‌ستیان كرد به ته‌قه و به داخه‌وه كه‌سێك بریندار بوو .ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو كات له‌گه‌ل ئه‌من و ئارامی شاری هه‌ولێرداین و شالاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه دروست بكه‌ن ده‌نا باش ده‌زانن تازیه‌كه هی پارتیه و هی بنه‌ماله‌ی سابیر عه‌لكه‌یه چۆن ده‌بێ بچنه پرسه‌كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه نه‌بێ دوو مانگ به‌ر له ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه كۆچی دوایی كرد بۆچی شالاو نه‌چوه پرسه‌كه‌ی به‌لام دیاره ده‌زانن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له هه‌ولێر شكستێكی گه‌وره چاوه‌رێیان ده‌كا بۆیه ده‌ست داوه‌ته ئاژاوه نانه‌وه و ده‌یانه‌وێ هه‌ولێر وه‌كو زه‌مانی پێش ٣١ ی ئاب له شه‌ر و ئاژاوه و نا ئارامی دابێت .
لیوا قه‌هار سابیر عه‌لكه