ئەمیندارى گشتى یەکگرتووی ئیسلامی كۆردستان ڕایدەگەیەنێت" دەسەڵات ئامادەیە مۆرى خیانەتت لێ بدات لەسەر ڕەخنەیەک، ئەمەش فەزیحە و بەڵایەکى گەورەیە لە ئیدارە و حکومداریدا".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە له ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیدانی حزبه‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگەیاند" خه‌ڵك ئینتیمای بۆ نیشتیمان نه‌ماوه یان زۆر كه‌م بووه و بێ هیوایی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا".
وتیشی" پەتى متمانە پچڕاوە لە نێوان هاوڵاتى و دەسەڵاتى خۆى، واى لێهاتووە دەسەڵات رەخنە بە دوژمنایەتى دەزانێت".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆردستان ڕاشیگەیاند" دەسەڵات ئامادەیە مۆرى خیانەتت لێ بدات لەسەر ڕەخنەیەک، ئەمەش فەزیحە و بەڵایەکى گەورەیە لە ئیدارە و حکومداریدا".
سەڵاحەدین بەهادین دەشڵێت" دۆخى ناوچەکە زۆر ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە، ئەوە لە غەززە بۆ ماوەى ساڵێک ئەچێ، ئەوە لوبنانیش بۆمبارانى کوێرانە ئەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە نوخبەى رۆشنبیرى هەرێم هەڵوێستى خۆى دەستکارى بکات، ئەگەرى گرفتارى زۆرە، ئێمەش بەم جیاوازیییەوە ئەکەوینە بەر مەترسى و خەتەرناکە.