ئاراس شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت" ڕەنگە شتی خراپ بێته ئاراوه كه به‌هۆیه‌وه ره‌نگه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت".
ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" من ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ئێستا نیم و به‌ره‌ی گه‌لیش نیم، من جه‌لالیم، لە دڵی خۆمدایە كە چوومە سەر سندوقەكە بە كێ دەنگ دەدەم ئەوەش بە كەس ناڵێم".
وتیشی" رەنگە شتی خراپ بێتە ئاراوە هەڵبژاردن دوابكەوێت، حزبەكانی دەسەڵات هۆكاری ئەو شتە خراپە دەبن، ئەمڕۆ لە هەولێر تەقە بوە و خەڵك بریندارە، ئەوە سەرەتاكەیەتی".
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی وتی" داوا دەكەم بە هێمنی و ئارامی ئەم هەڵبژاردنە بكرێت".
لەبارەی دروشمی (كۆتایی دەهێنین) ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت" ئەی قوباد لەگەڵ وەزیرەكاندا بۆ دەست لە كارناكێشنەوە و بێنەوە بۆ سلێمانی، ئەوان لە دەسەڵاتدان، قوباد تا دوێنێش لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بووە، ئەگەر وابێت دەبوایە مانگێك پێش ئێستا بهاتایەتەوە بۆ ماڵەوە و دا‌نیشێت و بڵێت ئەوە من وازم هێنا لەم دەسەڵاتە، راست ناكات".
ئاراس شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند" كاك مه‌سرور له ئێستاوه سه‌رۆكی حكومه‌ته و له مودیر عام گه‌وره‌تره".
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ببینە