سه‌رۆکی کانتۆنی کۆبانێ: کۆبانێ هێشتا پێویستی به یارمه‌تی سه‌ربازی هه‌یه
ئه‌نوه‌ر موسلیم
ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی کۆبانێ لەلێدوانێكدا رایگەیاند: په‌یاممان بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌وه‌یه که کۆبانێ هێشتا پێویستی به یارمه‌تی سه‌ربازی هه‌یه.
ئەمرۆ لەدیداری مێریدا (ئاشتی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، لەپانێلی ئەو دیدارەدا، ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی کۆبانێ وتارێکی دا و وتی: ماوه‌ی 50 رۆژه کۆبانێ نه‌که‌وتووه و تاوه‌کو ئێستا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه توانیویانه کۆبانێ بپارێزن ئه‌ویش به یارمه‌تی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، تیرۆریستان دژی مرۆڤایه‌تین چه‌ک دژی هاوڵاتیانی بێ تاوان به‌کارده‌هێنن، ده‌یانه‌وێ ترس له دڵی خه‌ڵکی بچێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نه‌وه‌کانمان ئازاد و به‌ئارامی بژین ده‌بێ تیرۆر له‌ناو ببردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر موسلیم وتیشی: سیسته‌مێکی ئیدارهکردنمان هه‌یه له رۆژئاوای کوردستان که سیسته‌می کانتۆنه‌کانه، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که له رێگای ئه‌م سیسته‌مه‌وه ئاشتی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رقه‌رار بکه‌ین، وه بۆ گه‌له‌که‌مان ئارامی ئاشتی بهێنینه کایه‌وه. په‌یامی یه‌په‌گه بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌مه‌وێ رایبگه‌یه‌نم که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێ بۆئه‌وه‌ی ئاشتی و دیموکراسی له‌ناوچه‌که به‌ر قه‌رار بێت.
PM:04:07:05/11/2014