ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەیەكی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەدرێت

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەیەكی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بە نووسراوێکی فەرمی و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران (١١٨٧٣ لە ٣- ٩- ٢٠٢٤) ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٥٠ هەزار دیناری مانگانە وەک (مینحە) بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەم بڕیارەوە ١٥٠٠ مامۆستای ئایینی خۆبەخش سوودمەند دەبن. دەشڵێت" پێدانی ئەو مینحەیە لە پای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتەکان پێشکەشیان کردووە".

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، " لە بەرواری1١ـی ٩ـی ٢٠٢٤ هەتا ٣١-١٢-٢٠٢٤، ئەم پارەیە لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەرج دەکرێت".



PM:04:42:02/10/2024