وەك ناڕەزایی بەرامبەر دابەشنەكردنی مووچەی دوو مانگی مامۆستایان و فەرمانبەران، لە سلێمانی بایكۆتی خوێندن ڕاگەیەنرا.
مامۆستا بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاویكردەوە" ئیتر دانانیشین دەستەوئەژنۆ گوێ لە درۆکانی دەسەڵات بگرین، ڕۆژی یەک شەممە بایکۆتی دەوام ئەکەین تا وەرگرتنی مووچە دەوام ناکەین".
ڕاشیگەیاندووە" یەک شەممە دەستپێکی بایکۆتە بۆ شەرمەزارکردنی ساختەچی و درۆزنەکانی دەسەڵات".
لای خۆشیەوە، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی داوا لەمامۆستایان دەکەن بایکۆتی دەوام بکەن تاوەكو وەرگرتنی تەواوی مووچەی مانگ هەشت و نۆ.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراق پارەی مووچەی ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم تا ئێستا، كە مانگی ١٠ یە مووچەی مانگی ٨ی دابەش نەكردووە.