لە میانەی دەرکردنی چەند رێنوماییەکدا، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند" چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە".
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ میدیاکان دەرکرد سەبارەت بە ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان .
لە بەیاننامەیەکدا کۆمیسیۆن رایگەیاندووە و تایبەتە ڕووماڵکردنی میدیاکان هاتووە" دەزگاکانی میدیا بۆیان نییە هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی لەناو ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا هەڵبگرن، لەوانەش کامێراو ئامێری تۆمار کردن".
هەروەها هاتووە "ڕۆژنامەنووسان دەبێت مۆبایل لەناو ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا بکوژێننەوە، جگە لەو سەنتەرانەی کە پێشتر لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاریکراون و تۆماركراون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە نوێنەرانی ڕاگەیاندن قەدەغە دەکرێن بۆ چوونهژوورهوه بۆ ناوهندهكانی دهنگدان له ئهگهری دروستكردنی هەر ئاژاوەیەک کە پڕۆسەی هەڵبژاردن پەک بخات.
لە ڕێنماییەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەنجامدانی هەر چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەناو وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە، جگە لە ناوەندە ڕێگەپێدراوەکان.