سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان دەکرێنە گرێبەست

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست".

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان بکاتە گرێبەست".

دەشڵێت" ئەو مامۆستایانە ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان وانە دەڵێنەوە".

لە هەرێمی کوردستان ٢١ قوتابخانەی ئایینیی هەن و ١٠٥ مامۆستای وانەبێژیان هەیەو ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە پێشتریش ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ کرانە گرێبەست.




AM:11:50:03/10/2024