گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیان پێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل داخرابوو، دەستیان پێکردەوە. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و وڵاتان دەستیان پێکردەوە .

لەمبارەوە ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێررایگەیاند"  ئێستا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی عێراق سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی گەشتی فڕۆکەکانن، ئەوانەی گەشتەکانیان بەپاش کەوتوون یان بە پێش کەوتوون، و  گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بوونەتەوە. "
 
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ، گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری تەشەنە سەندنی گرژییەکان، ڕاگیران.  




PM:12:37:03/10/2024