سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق رایدەگەیەنێت"
کۆمسیۆن ٩٥%ی ئامادەکارییە پێویستەکانی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە".
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئهمڕۆ پێنج شهممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کۆمسیۆن لە ٩٥%ی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاغەزەکانی دەنگدان گەیشتوون و ڕەوانەی ناوەندەکانی دەنگدان کراون، و ڕێژەیەکی زۆر لە کارتە بایۆمەتریەکان دابەشکراون.
سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داواشی لەو دەنگدەرانە کرد کە ماونەتەوە سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن، بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان، چونکە بەبێ ئەوە ناتوانن دەنگ بدەن.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتی و تایبەت، دادوەر عومەر ئەحمەد دەڵێت" سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئامادەکراون و تەرخانکراون بۆ ناوەندەکانی هەڵبژاردن، ئێمەش ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف".
هەروەها وتی" بانگهێشتنامەمان بۆ چاودێران و کونسوڵ و ڕێکخراوەکان ناردووە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، هەروەها ٩ کونسوڵخانە و ٨ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی جگە لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە چاودێریکردنەکەدا".
حاکم عومەر ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیشیکردەوە، لە ڕۆژی دەنگداندا ٤١ هەزار فەرمانبەرمان هەیە، هەندێکیان مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرتووە و بەشێکی تریش بەمنزیکانە مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن.