ژنێکی کوردی ئێزدی دوای ١٠ ساڵ لە رفاندنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، توانرا ڕزگار بکرێت و رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.
دەزگای هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ماوەی چوار مانگە هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی فەوزییە حەیدەر سیدۆ دەستیپێکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواجار توانرا لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بدۆزرێتەوە و لە ئێستاشدا ڕادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.
فەوزییە حەیدەر سیدۆ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دوای هێرشى چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال ڕفێندرا کە ئەو کاتە تەمەنی تەنها ١١ ساڵ بوو.