دەرگای مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە

جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردراوی گۆڕان رایدەگەیەنێت" بڕیاردرا بە کردنەوەی دەرگای مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و گردی زەرگەتە". 

جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراوی بزوتنەوەی گۆڕان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌" پاش رێگری لە پشێوی و هێوربوونەوەی دۆخەکە بڕیاردرا بە کردنەوەی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و گردی زەرگەتە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دراوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، چیا و نما نەوشیروان مستەفا بڕیاریاندا بە داخستنی دەرگای مەکۆی سەرەکی بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی. 

ئەو بڕیارەش لە کاتێکدا بوو، بڕیاربوو هەر رۆژی دواتر ٢٨ی ئەیلول رێوڕەسمی رێزلێنان بۆ عومەر سەید عەلی رێکخەری پێشووی بزوتنەوەکە لەناو بارەگای سەرەکی گردی زەرگەتە ئەنجام بدرێت. 



PM:05:02:03/10/2024