ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی دابەش دەکرێت

لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات و وەزارەتی داراییش دەڵێت" لە پێنج ڕۆژدا تەواو دەبێت".

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ هەینی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە مووچەکە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دابەش دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.

پێشتر دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەنێرێت، و بەو پێیەش بێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەم نزیکانە مووچەی مانگی ئەیلوولیش وەردەگرن.



AM:10:12:04/10/2024