حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ و سبەینێ بریکارەکان دەتوانن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک سەردانمان بکەن و پاشان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن ".

وتیشی" تەواوی مادە خۆراکییەکان جگە لە ماش ئامادەن، ئەویش لە زووترین کاتدا دەگاتە دەستمان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکەین."

هاوکات دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاندووە" بریکارەکان دەتوانن بەشەخۆراکی خۆیان وەربگرن و دابەشی بکەن. هەروەها قۆناغی وەرگرتنی پارە لە بریکارەکان بەردەوامە" .

ئاماژەی بەوەکرد، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لەم ماددانە پێکهاتووە: یەک لیتر زەیت، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج،  ٢٥٠ گرام نیسک، ٢٥٠ گرام ماش، ٢٥٠ گرام لەتکەنۆک و ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە و نۆ کیلۆ ئارد.



PM:01:02:06/10/2024