هاتوچۆی گەرمیان: پێنج کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەسەر رێگەى مەرزى پەروێزخان، پێنج کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی ساڵح ئاغا بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە نزیک بان راستای لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان رۆج و تۆیۆتا کراون، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دەیکەش برینداربوون کە برینی کەسێکیان سەختە و پێدەچێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی سلێمانی بکرێت. 



PM:02:31:06/10/2024