دەزگای لوتکە: زیاتر لە ٩٧٠ کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بڕیووە

دەزگای لوتکە ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە ٩٧٠ کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بڕیووە کە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی ئەمساڵدا بووە". 

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و كۆچبه‌ران، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند" زیاتر له‌ ٩٧٠ كۆچبه‌ر كه‌ناڵی ئینگلیزیان بڕیوه‌ كه‌ زۆرترین ژماره‌یه‌ له‌ مساڵدا، دوایی ته‌واوی  به‌ربه‌ست و یاساكانی دژ به‌ هاتنی كۆچبه‌ری نایاسایین، به‌ڵام به‌زاندنی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگشتی ٩٧٣ کۆچبەر بە ١٧ بەلەم ڕۆژی شەممە کەناڵی ئینگلیزییان بڕیووە کە بەرزترین ژمارەی ڕۆژانەیە لەمساڵدا.

دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە کە چوار کەس لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە لە ڕۆژی شەممەدا گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا کوڕێکی تەمەن دوو ساڵان هەبوو کە" لە ژێر پێی کۆچبەرەکاندا گیانی لەدەستداوە و بەلەمەکە نزیکەی ٩٠ کەسی هەڵگرتبوو و تووشی لەکارکەوتنی بزوێنەرەکە بووە.

هەر بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، کۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدان تا ئێستا لەمساڵدا ٥١ کەسە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ١٢ کەسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ئەو کۆچبەرانەی ڕۆژی شەممە ڕزگارکراون خەڵکی (ئێریتریا، ڤێتنام، ئەفغانستان، ئێران، ئەسیوپیا، لیبیا، سوریا، میسر، کوێت و عێراق) بوون.



PM:04:56:06/10/2024