هەولێر.. دوو کرێکار بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە گیانیان لە دەستدا


لە هەولێر لە ناوچەی پیشەسازی خەبات بەهۆی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە ئاگرێک كەوتۆتەوەو بەهۆیەوە دوو كرێكار گیانیان لەدەستداوەو، دوو كرێكاری دیكەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " دوای گیان لە دەستدانی دوو کرێکارەکە، بریندارەكان بۆ مەبەستی چارەسەری پزیشكی رەوانەی شاری هەولێر كراون.

دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە ، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن بۆ ئەوەی تەشەنە نەكات و زیان بە شوێنەكانی دیكە نەگەیەنێت.

لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەکەو کۆی رووداوەكەوە دەستی پێ كردووە.




PM:09:06:06/10/2024