کۆمسیۆن سزای بەسەر ١١ کاندیدا سەپاند


ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سزای دارایی بەسەر ١١ كاندیددا سەپاند، بەو پێیەی سەرپێچیان لە یاساکانی هەڵبژاردن کردووە.

بەپێی راگەیاندنێکی ئەنجومەنی كۆمسیاران کە ئەمڕۆ ٦ ی تشرینی یەکەم دەرچووە، ئەنجومەنەكە تاوتوێی ١٤ سكاڵای كردو ١١ سكاڵایانی بەسزادانی دارایی بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر سەرپێچیەكیان یەكلا كردەوەو سێ سكاڵاشی رەتكردەوە.

هەربەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئەو ١١ سكاڵایەی بەسزادانی دارایی یەكلا كراونەتەوە زۆربەی ئەو سکاڵایانە لە دژی کاندیدەکانی پارتی بوون كە سەرپێچیان كردووەو بە ٤ ملیۆن دینار سزادراون كە بۆ هەریەكێكیان بڕی ٥٠٠ هەزار دینارە.
 
هاوكات سێ سكاڵاكەی دیكەش یەكێكیان لەسەر كاندیدێكی یەکێتی و دانەیەکی تر نەوەی نوێیەو بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادراوە، کاندیدێکی دیكەشیان سەربەخۆیە.

سزادراوەکان لەسەر سەرپێچی كۆبوونەوەی جەماوەری و بانگەشەی پێشوەختەیان سزادراون.




PM:10:53:06/10/2024