دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگەی سلێمانی دەستپێبکات.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەکی سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.

بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی ١٠٥ هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.



AM:10:32:07/10/2024