فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتەکەی واژۆ کرا

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتەکەی واژۆ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند" د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژۆکرد کە ژمارەیان چوار هەزار و ١٠٤ وانەبێژی سەر بە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستییە لە هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ راییکردنی کاروبارەکان و ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری.

هەفتەی ڕابردوو ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای پەسەندکردووە.



PM:01:07:07/10/2024