شەڕڤانانی كۆبانێ سێ هێرشی چەكدارانی داعشیان تێكشاند
شه‌وی رابردو چه‌كدارانی داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌کی کانی کوردان و بازاڕی سه‌وزه و میوه‌ی شاری کۆبانێ و چه‌كی قورسیشیان به‌كارهێنا به‌ڵام هێرشەكەیان تێكشا‌و 9 چه‌كداریان لێ كوژرا.
بەپێی هەواڵێكی "رۆژنیوز" شه‌وی رابردو چه‌كدارانی داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ره‌کی کانی کوردان و بازاڕی سه‌وزه و میوه‌ی شاری کۆبانێ و چه‌كی قورسیشیان به‌كار هێنا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بون له ئاكامدا شه‌ش چه‌كداریان لێ كوژرا.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر له قۆڵی ڕۆژهه‌ڵات و له‌گه‌ڕه‌کی شاره‌وانی یه‌په‌گه هێرشێکی کردوه‌ته سه‌ر داعش و له ئه‌نجامدا سێ چه‌كداریان كوشتووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، شه‌وی ڕابردوو له‌باشوری کۆبانی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه چه‌ند هێرشێکیان بۆسه‌ر داعش ئه‌نجامداوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیانی زۆریان له له‌چه‌كدارانی داعش داوه، به‌ڵام تا ئیستا هیچ زانیاریه‌ک ته‌واو ده‌رباره‌ی زیانه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
هه‌ر شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش 22 گولله تۆپیان ناوه به گه‌ڕه‌که‌کانی کۆبانیه‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌کانی یه‌په‌گه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه و له‌ناویاندا تۆپی قورس هه‌بوون، که مادده‌ی دژواری وه‌ک گاز و چه‌ند مادده‌ی تری تێیدایه.
PM:01:45:06/11/2014