"مووچەی مانگی ئەیلولی وانەبێژان وەک گرێبەست دابەشدەکرێت"

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت" مامۆستایانی وانەبێژ مووچەی مانگی ئەیلول بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن". 

عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان، ئەمشەو دووشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی ئەیلول لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک یەکەم مووچەی گرێبەست وەردەگرین".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکانی گرێبەست هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر نەدانی مووچە نابێت، ئەگەر تەواو بکرێن یاخود نا .

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجەشەممەی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٦ی ئەمساڵ دابەشبکرێت، و مانگەکانی حەوت و هەشت هەر وەکو شایستەی دارایی دابەشدەکرێت. 

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە کە مووچەی مانگانەیان لە نێوان ٢٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە. 



PM:09:50:07/10/2024