بەهۆی تەقینەوەیەك 8 خوێندكار لەكەركوك برینداربوون
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئۆتۆمبیڵكی بۆمبڕیژكرا لە شاری كەركوك تەقییەوە‌و بەهۆیەوە 8 خوێندكار برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بە سپی میدیای راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له نزیك خوێندنگه‌یه‌كی ئاینی له شاری كه‌ركوك، به‌ناو خوێندنگه‌ی ئه‌بو سه‌عید ئه‌لخدری، به‌هۆیه‌وه 8 خوێنكار برینداربوون.
وتیشی: دوای روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌یان كردووه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ئه‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك كراون.
راشیگه‌یاند: ئه‌و بۆمبه له زه‌وییه‌كی ته‌نیشت ئه‌و خوێندنگه‌یه‌وه دانراوه‌و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و روداوه به‌رده‌وامه.
بەپێی زانیارییەكان دوو كەس لە بریندارەكان سەختە.
PM:01:51:06/11/2014