وەزارەتی دارایی عێراق ٤١٢ ملیار دیناری بۆ مووچەی تەواوكاری مانگی ئەیلولی فەرمانبەران خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕی پارەکە ٤١٢ ملیار دینارە و بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ بە پێدانی مووچەی (رۆشنبیرى و لاوان و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى و پێشمەرگە (دیوان و لیواکان) و یەکەى ٧٠ و ٨٠ و ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش و هێزى زێرەڤانى و فەرماندى بەرگرى فریاکەوتن و ب. پۆلیس و دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران) كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی هەشتی فەرمانبەران دێت.