قوباد تاڵەبانی: پارتی ئەزانێ ناتوانێت تەزویر بكات، هاتووە تەزویری دەنگی من و كاك بافڵی كردووە

قوباد تاڵەبانی لە كەمپەینی هەڵبژاردن لە دەڤەری راپەڕین ڕایگەیاند" ئەم مجارە پارتی ناتوانێت تەزویر بكات، وە ئەزانێت ناتوانێت تەزویر بكات، بۆیە ئەمڕۆ كە زانیویەتی ناتوانێت تەزویر بكات لە سندوقەكانی دەنگدان، هاتووە تەزویری دەنگی من و كاك بافڵی كردووە".

وتیشی" دەنگێكی درۆیان تەسجیل كردووە بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر كە ئەسڵ و ئەساسی نیە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە پارتی دۆڕاوە، كە پارتی شكاوە، كە پارتی ترساوە، كە پارتی روحی چووە لە هەڵبژاردن"

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی پارتی تۆمارێکی دەنگیان بڵاوکردەوە کە  گوایە گفتوگۆی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە و باس لە "ساختەکاریی و دیزاینی پێشوەختەی" هەڵبژاردن دەکەن، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتەواوەتی تۆمارەکەی رەتکردەوە و راگەیاند، بەژیریی دەستکرد دروستکراوە..




PM:08:03:08/10/2024