شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە دژی شەهیدکردنی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) و پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنی ئازاد سەردانی ڕێکخراوی جاسەنەیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە دژی شەهیدکردنی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) و پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنی ئازاد سەردانی ڕێکخراوەی جاسەنەیان کرد و لە لایەن سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە پێشوازیان لێکرا.
سەردانی وەفدەکە بە مەبەستی هەڵوێستەکردن لەسەر تیرۆرکردنی دوو ڕۆژنامەنووس، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بکەن و هەوڵ بدەن بۆ ورووژاندنی کەیسی ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە بواری یاساییەوە لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دادگا نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی تورکیا بۆ بەردەم ئەو دادگایانە، هەروەها کارکردن بۆ پاراستنی گیانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە داهاتوودا.
لە دیدارەکەدا بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی جاسەنە ویرای بەخێرهاتنی شاندی ڕۆژنامەنوشانی ئازاد کە لە ئەوروپاوە هاتبوونە کوردستان جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕووبەڕووی تیرۆر و هەڕەشە دەبنەوە لە نێویشیاندا هەردوو ڕۆژنامەنووس (گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین) کە لە بە درۆنی تورکیی شەهیدبوون کردەوە.
شاندەکە لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ سلێمانی بریارە سەردانی چەند رێکخراوێکی تری رۆژنامەنووسان بکەن