ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاستێکی بەرزی پێوانەیی تۆمارکرد، لە جیهاندا سەرلەنوێ نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا ڕوویدا.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٦١٧ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٦٣٨ دۆلار بوو.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٥٩) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٦٠٦) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٨٠) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٩٣) هەزار دینارە.