پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە دواینیوەڕۆ لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٥
سلێمانی: ٣٤
دهۆک: ٣٥
زاخۆ: ٣٥
هەڵەبجە: ٣٥
کەرکوک: ٣٧
سۆران: ٣٢
حاجی ئۆمەران: ٣٢
گەرمیان: ٣٧