لە بەشێکی چیای گۆیژە ئاگر کەوتەوە

‌وێنە.. ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشێکی چیای گۆیژە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بناری شاخی گۆیژەی نزیک گەڕەکی کازیوە سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و روبەڕێکی فراوانی چیاکە سوتاوە.
 
تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیەنراوەتە شوێنی روداوەکە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

لەم لینکەوە ڤیدیۆی ساتی ئاگرەکەی گۆیژە ببینە



AM:11:17:09/10/2024