زانیاری نوێ لەسەر مووچەی دوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" چاوەڕێین بەغداد بڕە پارەیەکی دیکە رەوانەی هەرێم بکات و راستەوخۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات". 

ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان (کەی ئێن ئێن)، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ڕایگەیاندووە" بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول نزیکەی (٣٠٥) ملیار دینار کورتهێنان هەیە". 

وتیشی" چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ یان سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دواتر لە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت". 

لەبارەی مووچەی مانگی (١٠)ی مووچەخۆران، سەرچاوەکەی دارایی هەرێم دەڵێت" لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا رادەستی بەغداد دەکرێت". 



PM:01:15:09/10/2024