مەسرور بارزانی: پێویستە ئەوانەی پارە سپیدەكەنەوەو بە فرۆكەی تایبەت دەیبەنە دەرەوە نەمێنن


لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی هەرڵبژاردن هەڵمەتی هەڵبژاردنی لایەنەکان رۆژ بەرۆژ گەرمتر و زبر تر دەبێت، ئەمڕۆ چوار شەممە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە سۆران وتی " بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت، پێویستە ئەوانەی پارە سپیدەكەنەوەو بە فرۆكەی تایبەت پارە دەبەنە دەرەوە دەبێت ئەوانە نەمێنن". 
 
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێن نەمێنێت، دەبێت ئەوانەی بە كودەتا هاتوون و بەزۆر خۆیان سەپاندووە بە سەر جومگەكانی حوكمڕانی لە كوردستان، دەبێت كۆتایی بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە بێت".

" بۆ ئەوەی كێشەی مادەی هۆشبەر چارەسەر بكرێت، دەبێت ئەو كارگانەی كە بۆ مادەی هۆشبەر دروستكراون تێكبدرێن.
بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت، پێویستە ئەوانەی پارە سپیدەكەنەوەو بە فرۆكەی تایبەت پارە دەبەنە دەرەوە دەبێت ئەوانە نەمێنن." ( مەسرور بارزانی وا دەڵێت ).

لە میانەی ئەو وتارە توندە کە زۆری وەڵێ‌مە بۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتیشی "بۆ ئەوەی تیرۆر نەمێنێت، دەبێت ئەو تیرۆرستانەی كە خەریكی تیرۆكردنی خەڵكی كوردستانن رادەستی یاسا بكرێن.
ئەگەر ناتوانن نیشتمانپەروەربن، هیچ نەبێت خاكفرۆش مەبن."




PM:06:47:09/10/2024