شەوی رابردوو مێرمنداڵێکی دانیشتووی ناحیەی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی بە مەبەستی ماسی گرتن چووەتە سەر ڕووباری شین لە شێلادزێ دیار نەماوە.
پەیامنێری (سپی) رایگەیاند" یوسف حەجی مستەفای تەمەن ١٧ ساڵ و دانیشتووی کەمپی سیریێ لە ناحیەی شێلادزێ شەوی ڕابردوو لە ماڵەوە دەرکەوتووە و ئەمڕۆ کیسەی ماسیگرتن و کەلوپەلی ماسیگرتنەکەی لە کەناری ڕووباری شین دۆزرایەوە."
ئاماژەی بۆ ئەوەشدا کە تیمەکانی بەرگریشارستانی شێلادزێ بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای چارەنووسیدا، بەڵام نەدۆزراوەتەوە و سبەی دووبارە گەڕان دەستپێدەکاتەوە.