سلێمانی.. مەلا هەڵۆ دەگەرێنرێتەوە بۆ وتارخوێندن لە مزگەوت
مەلا هەڵۆ کە بە کەسایەتیەکی توندڕەوەی ئیسلامی ناسراوە و وتاربێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی سلێمانی بووەو، چەند ساڵێکە وتاربێژی لی قەدەغەکراوە، گەڕێندرایەوە بۆ وتارخوێندن.
میدیای یەکێتی بڵاویکردۆتەوە مەلا هەڵۆ گەڕێندراوەتەوە بۆ وتاربێژی و پێشنوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی.
مەلا هەڵۆ کە پێشتر وتاربێژی یەکێک بووە لە مزگەوتەکانی سلێمانی، لەسەر وتارە توندەکانی دوورخراوەتەوەو، بەلآم پابەند نەبووە بە دوورخستنەیەوەو، دەوامی نەکردووەو بە درێژاییی چەند ساڵێکە وتاری بێژی نەکردووە، لەم دۆخی هەڵبژاردنەدا گەڕێندرایەوە بۆ سەر کارەکەی خۆی کە وتاربێژییە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی سلێمانی.
لە سۆسیال میدیای کوردسات لە کۆمێنتێکدا نوسراوە، " یەکێتی ئامادەیە لەبەر دەنگدان مەلا کارێکاریش بگەرێنێتەوە بۆ کوردستان ".
ناوبراو چەندان کێشەی لەگەڵ هونەرمەندان و رۆشنبیراندا هەبووە، بەو وتارە توندڕەوەکانی جێگای رەخنەی ناوەندێکی بەرفراوانی رۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمەڵگا مەدەنی بووە لە سلێمانی و لەسەر ئاستی کوردستان.
AM:10:18:10/10/2024