منبج.. بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیا لە سنووری منبج، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (هاوار نیوز)، ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندی تەهنا مەزین لە ڕۆژئاوای منبج بۆردومانکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێ منداڵی دیکەش بەسەختی بریندابوون. 

ئەو منداڵانەی کە برینداربوون لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. 



PM:02:15:10/10/2024