وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن دەنگ بدەن و مۆڵەتی گەڕانەوەیان پێدەدرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند" بە مەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو هەفتە مۆڵەتی خوێندن بەو خوێندکارانە دەدەین کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆڵەتەکە لە ڕێکەوتی (١٢-٢٥/ ١٠/ ٢٠٢٤) دەستپێدەکات.