"هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی یەكەی ٧٠ دابەشدەكرێت"

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕیاردراوە بە تەمویلكردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی ٧٠ و سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەكانیان خەرجدەکرێت". 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ڕێکكەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ٧٠ ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەندکردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت، بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ٧٠ کرا". 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەکانیان دابەشدەکرێت.



PM:04:54:10/10/2024