پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" دوای یەک مانگ لە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون بكوژی ژنێك له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك ده‌ستگیركرا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" مانگێك پێش ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیریكێ سه‌ر به قه‌زای سێمێل ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵان له‌لایه كه‌سێكی نه‌ناسراوه كوژرا".
دەشڵێت" راسته‌وخۆ دوای رووداوه‌كه تۆمه‌تبار به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، پاشان له بنكه‌ی پۆلیسی مه‌سیریكێ به‌پێی به‌نده‌كانی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان شوێنی تۆمه‌تبار دیاریكرا كه له شوێنێكی سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك نیشته‌جییه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی سێمێل و دهۆك پێكهێندرا و راسته‌وخۆ چوونه شوێنی تۆمه‌تبار و گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یاندا، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه رووبه‌ڕوی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌وە و به‌نارجنۆكێك هێرشیكرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و پاش روبه‌ڕوبونه‌وه ده‌ستگیركرا".
پۆلیسی دهۆک ڕاشیگەیاندووە" له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری كڵۆك و نارنجۆکێکدا گیرا و له ئێستاشدا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".