بانکی چەرمۆ مووچەخۆرانی خانەنشینی هێزەکانی ٧٠ ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
بانکی چەرمۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە، سبەی هەینی ١١ی ئەیلول لە بانکی چەرموو مووچەی خانەنشینی هێزەکانی ٧٠ دابەشدەکرێت، داوا لە و توێژە ئازیزە دەکەین سبەی سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠دەکەین تاوەکو گرفتەکان جێبەجێ دەکرێت، هەرچەکەندە کاتەکەی ڕانەگەیەندرابوو، بەڵام بانکی چەرمۆ بڕیاریدا سبەینێ مووچەکان دابەشبەکەن.