ئاوات شێخ جەناب وەک یەکەم وەزیری گۆڕان دەستیلەکار کێشایەوە

ئاوات شێخ جەناب وەک یەکەم وەزیری گۆڕان دەستیلەکار کێشایەوە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ئاوات شێخ جەناب وەک یەکەم وەزیری بزووتنەوەی گۆڕان و بۆ پابەندبوون بە بڕیاری حزبەکەی بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە".

ئەمشەو 
دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بە وەکالەت، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا، بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی بکشێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارەمان بەپرس و ڕاوێژ لەلایەن بەرپرس و کەسی شارەزا و لەدەرەوەی گۆران دراوە، و لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی دەکشێینەوە.

ڕێکخەری گشتی وتیشتی" لە ڕابردوودا و ئەزمونی بەشداریمان لە کابینەی ٩ـی حکومەتی هەرێم سەرکەوتوو نەبوو، ئەوکارنامەیەی لەلایەن گۆرانەوە ئامادەکرابوو، لەلایەن حکومەتەوە جێبەجی نەکرا".






PM:08:56:10/10/2024