بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەدرێت

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەستبهێنن بۆ دەرچوون. و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند" ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و دووبارە دەرنەچون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی، کە پێویست بوو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە".

وتیشی" بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابیانە کە ژمارەیان ٧١٥٢ قوتابییە، بڕیارماندا کە بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون و پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون".




AM:12:02:11/10/2024