داهاتی یەک هەفتەی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان داهاتەکەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌شت ملیار و ٥١٠ ملیۆن و ٨٦٩ هه‌زار و ٧٠ دینار بوه‌،  كه‌ ٧٥%ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و ٢١%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌".‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ٣٤٥ ملیۆن و ٩٥٧ هه‌زار و ٩٢٠ دیناریش له‌و داهاته‌ كۆكراوه‌یه‌ به‌شێوه‌ی مقاسه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ٤%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه‌.

ما‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ ٢٨ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ ١٠٩ به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و ٥١٦ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها ٧٨١  فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.



PM:03:28:11/10/2024