بە گوێرەی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆر بۆ دەستپیکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەل ئەنقەرە و قەندیل لە وتوێژدایە
ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی دۆسییەی کورد لە ناو حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، هەنگاوی کردەوەیی بۆ وتوێژ دەستی پێکردوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە ڕێگە بە عەبدوڵا ئۆجالان دراوە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە قەندیل بکات و ئۆجەلان پێی ڕاگەیاندون کاتی ئەوە هاتوە دەربارەی دانانی چەک قسە بکەین.
چەند رۆژێکە دۆخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە، ئەوەش دوای ئەوە هات، یەکی ئەم مانگە و لە رێورەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە چووە لای تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و تەوقەی لەگەڵ کردن و هەواڵی پرسین.
پاش ئەوەش بەرپرسانی پارتی دەم ئامادەیی خۆیان بۆ هەر قۆناغێکی نوێ و گفتوگۆ دەربڕی. تولای حاتیم ئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکی پارتی دەم گوتی، ئامادەی گفتوگۆن، بەڵام پێویستە هەنگاوەکان کردەیی بن، نەک تەنیا قسە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی تورکیا و پەکەکە هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هەواڵی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ئۆجەلان، ئەنقەرە و قەندیل نەداوە