بە گوێرەی پێشبینییەکان ڕۆژی هەڵبژاردن باران دەبارێت

پێشبینی دەکرێت رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، کە رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت.

محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی ئەمڕۆ هەینی ٢ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە"پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ٢٠ی مانگ له‌ سنووری هه‌ولێر، ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و سلێمانی تاوه‌ بارانی پاییزه‌ ببارێت و بارانبارینەکە تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو رۆژەدا لە پارێزگای هەڵەبجە، سەنتەری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کەشوهەوا ئاسایی دەبێت.

بە وتەی ئەو کەشناسە، پێشبینی دەکرێت رۆژی ١٧ی ئەم مانگە شەپۆلی بارانبارینەکە دەستپێبکات و تاکو چوار رۆژ بەردەوام بێت، کە بە رێژەی جیاجیا کاریگەری لەسەر ناوچەکان دەبێت.




PM:08:52:11/10/2024