دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مۆڵەتپێدانی مەلا هەڵۆ بۆ دەسپێکردنەوەی وتاربێژی ئەمڕۆ هەینی کەناڵێکی یەکێتئ وتاری نوێژی هەینی مەلا هەڵۆی بە شێوازی راستەوخۆ گواستەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەم کەناڵ ٨ی سەر بە یەکێتی نیشتمانی وتاری مەلا هەڵۆی بە شێوازی راستەوخۆ گواستەوە و ئەوەش بە مانای مۆڵەتپێدانەوەی ئەو وتاربێژەیە دوات دورخرانەوەی چەند ساڵەی لە وتاربێژی.
پێشتر میدیای یەکێتی ڕایگەیاندبو، مەلا هەڵۆ گەڕێندراوەتەوە بۆ وتاربێژی و پێشنوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی.
مەلا هەڵۆ کە پێشتر وتاربێژی یەکێک بووە لە مزگەوتەکانی سلێمانی، لەسەر وتارە توندەکانی دوورخراوەتەوەو، بەڵام پابەند نەبووە بە دوورخستنەیەوەو، دەوامی نەکردووەو بە درێژاییی چەند ساڵێکە وتاری بێژی نەکردووە، لەم دۆخی هەڵبژاردنەدا گەڕێندرایەوە بۆ سەر کارەکەی خۆی کە وتاربێژییە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی سلێمانی.
ناوبراو چەندان کێشەی لەگەڵ هونەرمەندان و رۆشنبیراندا هەبووە، بەو وتارە توندڕەوەکانی جێگای رەخنەی ناوەندێکی بەرفراوانی رۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمەڵگا مەدەنی بووە لە سلێمانی و لەسەر ئاستی کوردستان.