سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆران دەکرێت".
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ماڵپەڕی (کوردسات نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە" سەرجەم ئامادەكارییەکان کراوە، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران بکرێت".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی" لە ئێستادا بڕی ٩٩٥ ملیار و٣٩٢ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ تەرخانکراوە".
دەشڵێت" لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول ئامادەكراوە و چاوەڕوان دەكرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا و پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات".