کەشناسی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٥

سلێمانی: ٣٢

دهۆک: ٣٣

زاخۆ: ٣٤

هەڵەبجە: ٣٥

کەرکوک: ٣٧

سۆران: ٣٤

حاجی ئۆمەران: ٢٤

گەرمیان: ٣٨



AM:11:23:12/10/2024