لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە سودانی لەگەڵ دەستەی کۆمسیاران کۆدەبێتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت" جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد دەکەینەوە کە دادپەروەرى و پارێزگارى لە دەنگى دەنگدەران بەدیبهێنێت". 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغداد پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عومەر ئەحمەد محەمەد و ئەندامانی ئەنجومەنەکەی کرد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییە بەردەوامەکانی کۆمسیۆن و ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بڕیارە لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام بدرێت.

هەروەها لای خۆشییەوە محمەد شیاع سودانی پاڵپشتی حکومەتەکەی بۆ هەوڵەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستیەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن دووپاتکردەوە کە دادپەروەری و پارێزگارى لە دەنگى دەنگدەران بەدیبهێنێت.



PM:12:35:12/10/2024