لە سنووری پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان سێ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، درەنگانی شەوی رابردوو لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، ڕووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکی دیجلە لە شارۆچکەی هێنێ لە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان روویداوە.
میدیاکانی تورکیا باس لەوەشدەکەن، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە و سەرجەم قوربانییەکانیش گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە شوێنی رووداوەکە.